ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

یاریزانانی ئەرژەنتین چییان لەناو کەلوپەلەکانی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا دۆزییەوە؟

نهێنییەکەی سەر بوتڵە ئاوەکەی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا

Yariga App

یاریگا –

دوای یاریی ته‌واو بوونی یاریی نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئینگڵته‌را ئه‌و بوتڵه‌ی پیكفۆرد بۆ ئاوخورادنه‌وه‌ به‌كاری ده‌هێنا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.

بەپێی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، مارسێلۆ داندریای یەکێک لە ئەندامانی تیمی پزیشکی ئەرژەنتین، بوتڵە ئاوە تایبەتەکەی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئینگلتەرای دۆزیوەتەوە.

گۆڵپارێزەکە لەسەر بوتڵەکە لەزگەیەکی لێداوە کە ناوی یاریزانانی ئەرژەنتین و ئەو ئاراستەیەی هەر یەکێکیان لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌  تێدا جێبەجێ دەکەن، لەسەری نووسراوە.


ئێستا بووەتە کارێکی باو کە گۆڵپارێزان پەنا بۆ ئەم جۆرە لەزگانە دەبەن بۆ یارمەتیدانیان لە حاڵەتی گەیشتنی یاری بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

لەزگەی سەر بوتڵە ئاوەکەی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئینگلتەرا، ئەو گۆشانە ئاشکرا دەکات کە یاریزانانی ئەرژەنتین پێناڵتییەکانیانی تێدا جێبەجێ دەکەن.


مێسی و هاوڕێکانی خەریکی پشکنینی بوتڵەکە بوون و ئەو شتانەیان دەخوێندەوە کە پیکفۆرد نووسیبووی، پێش ئەوەی ئینزۆ فێرناندێز بچێتە پاڵیان، کە بەهۆی سەرسامییەوە نەیتوانیوە خۆی لە پێکەنین رابگرێت.

رۆژنامەکە باسی ئه‌وه‌شكردووه‌؛ رەنگە ئەو دڵخۆش بووبێت چونکە ناچار نەبوو لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا رووبەڕووی پیکفۆرد ببێتەوە”.

پیکفۆرد، گۆڵپارێزی یانەی ئێڤرتنی ئینگلیزی، لە گەڕاندنەوەی لێدانەکانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ زۆر لێهاتووە. پێشتر و بە بەکارهێنانی لەزگەی سەر بوتڵەکە، توانیبووی ئینگلتەرا بەرەو بردنەوە بەرامبەر سویسرا ببات لە چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024، کاتێک بە لێهاتوویی یەکەم لێدانی مانوێل ئاکانجی گەڕاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button