ئیسپانیاگرنگترین

رۆدری هێرناندێز: لامین یامال باڵۆن دۆر دەباتەوە و خەڵک هێشتا نایناسن

"گواردیۆلا و سیمیۆنی ژیانیان گۆڕیم"

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێز، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتی و براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە نوێترین چاوپێکەوتندا باسی لە وێستگە جیاوازەکانی کاروانی وەرزشیی، پێکانە سەختەکەی، کاریگەریی راهێنەرەکان و پەیوەندییەکەی لەگەڵ لامین یامال کرد.

رۆدری لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ بەرنامەی Reveladoـی تۆڕی DAZN، چەندین تەوەری گرنگ دەوروژێنێت و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین وێستگە و لێدوانەکانی ئەم ئەستێرە ئیسپانییەیە؛

لامین یامال؛ ئاژەڵێک کە باڵۆن دۆر دەباتەوە

کاتێک وێنەیەکی خۆی و لامین یامالی پێشاندرا، رۆدری بەوپەڕی سەرسامییەوە باسی لەو ئەستێرە لاوە کرد و گوتی؛

ئێمە دوو یاریزانی ئیسپانین، یەکێکمان گوزارشت لە ئێستا دەکات و ئەوی دیکەیان داهاتوو، هەرچەندە ئەو ئێستاش ئامادەیە.

رۆدری پێشبینییەکی گەورەی بۆ یامال کرد و رایگەیاند؛

داهاتووی ئەو باوەڕپێنەکراوە، رۆژێک دێت باڵۆن دۆر دەباتەوە. ئەو وەکوو ئاژەڵێکی دڕندەیە لە یاریگادا، بەڵام لە هەمان کاتدا کوڕێکی نایابە. خەڵک بەڕاستی نایناسن و هیوادارم بیانناسیایە. ئەو رووبەڕووی رەخنەی ناڕەوا نابێتەوە، چونکە یاریزانێکی ناوازەی وەکوو ئەو هەمیشە سەرنجەکان بۆ خۆی رادەکێشێت. یامال زۆر لە تەمەنی خۆی پێگەیشتووترە، نابێت لەبیرمان بچێت کە تەنیا 18 ساڵە.

 ساتە تاریکەکانی پێکانەکە؛ ترسام جارێکی دیکە یاریی نەکەمەوە

ساتێکی زۆر سەخت بوو، ناشیشارمەوە. کاتێک گەڕامەوە، گومانم هەبوو کە دەتوانم بە شێوەیەکی ئاسایی جارێکی دیکە یاریی بکەمەوە. تەنانەت کاتێک هەبوو پرسیارم لە خۆم دەکرد هەر دەتوانم بگەڕێمەوە نێو یاریگا یان نا؟ بەڵام ئێستا هەست دەکەم لە جاران بەهێزترم.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناخی چارەسەرییان پێکەوە لەگەڵ دانی کارڤاخال بڕیوە و هەوڵیان داوە ببنە نموونەی کۆڵنەدان بۆ یاریزانەکانی دیکە.

 قوتابخانەی سیمیۆنی و کاریگەریی گواردیۆلا

رۆدری رۆڵی دوو راهێنەرە گەورەکەی بەرز نرخاند؛

 لەو ماوە کورتەی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی بووم، شتی زۆرم لێوە فێربوو. ئەو رۆحییەتی رکابەری و شەڕانگێزی و لایەنی تاکتیکی لە ناخمدا دروست کرد کە بە سرووشتی نەمبوو

.

لەسەر ئاستی وەرزشی و مرۆییش لە پێپ گواردیۆلا فێردەبیت، هەمیشە هەوڵدەدات باشترین ئاستی تۆ بەدەربخات. لەسەر ئاستی مرۆییش، دەزانێت چۆن تۆپی پێ لە ژیان جیابکاتەوە، ئەو کەسێکی تایبەتە لە کاروانی وەرزشیی مندا.

 شۆکی باڵۆن دۆر و لووتکەی یۆرۆ

سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆن دۆر، رۆدری دانی بەوەدانا کە چاوەڕواننەکراو بووە؛

هەرگیز وەکوو خەونێک سەیری باڵۆن دۆرم نەکردووە، چونکە پێم وا نەبوو بردنەوەی شتێکی راستی بێت، بەڵام ژیان سوپرایزت بۆ دەکات.

بەڵام بردنەوەی یۆرۆی 2024ـی بە جوانترین ساتی کاروانی وەرزشیی وەسف کرد و گوتی؛

بەدەستهێنانی خەونێک لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی تایبەتترە وەکوو لە یانەکەت. ئێمە بەسەر کرواتیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا و ئەڵمانیادا سەرکەوتین، ئەوە سەلماندی کە ئێمە باشترینین.

لەکۆتاییشدا سەبارەت بە مۆندیالی 2026 گوتی؛

ئێمە بە تەواوی دەزانین چییمان پێویستە بۆ ئەوەی ئەو مۆندیالە ببەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button