
یاریگا –
ریال مەدرید لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و بێبەرامبەر یاریزانەکەی گواستەوە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید چووە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی سیلڤا و لە ماوەی تەنیا 36 کاتژمێردا گرێبەستەکەی یەکلایی کردەوە.
مۆرینیۆ کلیلەکەیە؛ بارسا و ئاتلێتیکۆ پاشەکشە دەکەن
پێشتر هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دانوستانیان لەگەڵ ناوەڕاستکارەکە کردبوو، بەڵام لەگەڵ هاتنەناوەوەی یانەی شاهەنە لە دۆخە بەسەر دوو زلهێزەکەی دیکەی ئیسپانیا پێچەوانە بووەوە و کێبڕکێکەی بردەوە.
تۆڕە ئەمریکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ وەکوو راهێنەری نوێی یانەی شاهانە، هۆکاری سەرەکی و یەکلاییکەرەوەیە لە بڕیارەکەی سیلڤاد بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکە.
🚩 Bernardo Silva is on course to become Real Madrid’s third signing of the summer, as first reported by @diarioas. Madrid sources indicate that the club will continue to explore further additions for Jose Mourinho’s squad. @TheAthleticFC https://t.co/IINxZ0alfL
— Guillermo Rai (@GuillermoRai_) June 11, 2026
شۆڕشی مۆرینیۆ و داواکارییەکانی بۆ گواستنەوەکان
ئاتلێتیک ئەوەشی زانیوە، شەوی رابردوو لە کۆبوونەوە درێژخایەنەکەی مۆرینیۆ و کارگێڕیی ریال مەدریددا، باس لە ستراتیژی بەهێزکردنی پێکهاتەکە کراوە. مۆرینیۆ بەڕوونی داوای چەند پێگەیەکی کردووە؛ بەرگریکارێکی چەپ بۆ دروستکردنی کێبڕکێ لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکارێکی ناوەڕاستی بەهێز و سەرکردە، هەروەها ناوەڕاستکارێکی داهێنەر، کە بێرناردۆ سیلڤا باشترین بژاردەیە بۆ ئەم شوێنە.
بەردەوامیی سیاسەتی یاریزانی ئازاد
گواستنەوەی کۆناتێ و سیلڤا هێمایە بۆ بەردەوامیی فەلسەفەی چەند ساڵی رابردووی ریال مەدرید لە راکێشانی یاریزانە لێهاتووەکان بەبێ دانی پارەی گواستنەوە بە یانەکانیان، رێک وەکوو ئەوەی پێشتر لەگەڵ ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و دەیڤد ئالابا کردیان.
بێرناردۆ سیلڤا کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئامادەکاریی بۆ مۆندیالی 2026 دەکات، خاوەنی مێژوویەکی زێڕینە لەگەڵ مان سیتی؛ 460 یاریی کردووە، 6 نازناوی پرێمەرلیگ، 3 جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، 5 کاراباو کەپ و یەک نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.



