مۆندیالی 2026

یاریی کردنەوەی مۆندیالی 2026 ریکۆردی توندترین یاریی تۆمارکرد بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتیەکە

Yariga App

یاریگا –

مەکیسک و باشووری ئەفریقا یاریی کردنەوەی مۆندیالی 2026یان ئەنجامدا و تێیدا مەکسیکیەکان کە یەکێکن لە سێ وڵاتەکەی خانەخوێی پاڵەوانێتیەکە، توانیان 2-0 لە دژبەرە ئەفریقیەکەیان ببەنەوە.

یارییەکە بە ژمارەی کارتە سوورەکانیدا وەک توندترین یاریی دەستپێکی پاڵەوانێتیەکەبوو بەدرێژایی مێژوو.

هەردوو هەڵبژاردە لە مۆندیالی 2010یش یاریی کردنەوەیان ئەنجام دا، کە ئەوکات بە یەکسانبوونی 1-1 کۆتایی هات.

ناوبژیوانی یارییەکەی ئەمشەو کە ویڵتن سامپایۆی بەڕازیلی بوو، لە خولەکی 50 یەکەم کارتی سووری بە رووی سێفیلۆ سیسۆلی یاریزانی ئەفریقای باشوور بەرزکردەوە. بە شەش خولەک پێش کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی یارییەکە، سێمبا زوانی لە هەمان هەڵبژاردە کرایەدەرەوە.

وەک ئەوەی ریکۆردێکی نەرێنی چاوەڕێی یارییەکە بکات، لە خولەکی 1+90 سیزار مۆنتێسی مەکسیکیش کارتی سووری وەرگرت.

بەگوێرەی زانیاریی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەوە بووە توندترین یاریی بەدرێژایی مێژووی یاریی دەستپێکی جامی جیهانی.

ئۆپتا نووسیویەتی، مۆندیالی 2022 کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، لە سەرجەم رووبەڕووبوونەوەکاندا کە 64 یاریی بوو تەنها 4 کارتی سوور پیشاندرابوو. بەم ریکۆردەی ئەمشەو، پێشبینی یەکێک لە هەرە توندترین مۆندیالەکان دەکرێت، بەتایبەت کە ژمارەی هەڵبژاردەکان تێیدا 48 تیمە و رکابەری بەهێز هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button