بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید کلاسیکۆی گرێبەستێکی گەورەی لە بارسێلۆنا بردەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید توانی ریمۆنتادای گواستنەوەیەک بەسەر بارسێلۆنادا بکەن و گرێبەستێک یەکلایی بکەنەوە.

بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی ناوداری پێشووی مانچێستەر سیتی کە چەند هەفتەیەک بەرلە ئێستا دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە ماڵئاوایی له یانەکە کرد، ئامانجی لەمێژینەی بارسا بوو، بەڵام ریال مەدرید لە پڕێکدا چووە کێبڕکێکەوە و توانی ڕەزامەندی گواستنەوەی بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ریال و سیلڤا گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی رێککەوتنی نێوانیان و ئەستێرە پۆرتوگالیەکە تا هاوینی 2028 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێک زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button