ئەزموونێکی دیکە لە دەرەوەی ئینگلتەرا؛ یانەیەکی ناودار گفتوگۆی لەگەڵ مارتینێز دەستپێکردووە

یاریگا –
ئیمیلیانۆ مارتینێز لەبەردەم تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکەیە لە دەرەوەی ئینگلتەرا و، یانەی خوازیار لەو گۆڵپارێزە چووەتەپێشەوە.
مارتینێزی ئەرجەنتینی ساڵی 2012 لە رێگەی ئارسیناڵی ئینگلیزیەوە گەشتە ئەوروپیەکەی وەک یاریزانی پیشەگەر دەستپێکرد دوای ئەوەی لە یانەی ئیندیپێندێتی وڵاتەکەیەوە پەیوەندی بەو یانەی پرێمەریلگەوە کرد کە تا ساڵی 2020 هەر وەک یاریزانی گەنەرز مایەوە، بەڵام شەش جار بەخواستن نێردرایە دەرەوەی یانەکەی باکووری لەندەن. لە ماوەی هەموو خواستنەکانیدا هەر لە ئینگلتەرا بوو تەنها ئەو ماوەیە نەبێت کە پەیوەندی بە خیتافی ئیسپانیەوە کرد لە 2017-2018.
بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یوڤێنتوس مارتینێزی وەک لەپێشینەی ئامانجەکانی دەوێت. ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئالیسن بەیکەر شکستی هێنا.
ئەگەرچی مارتینێز هێشتا ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا زۆری ماوە، بەڵام گریانی ماڵئاوایی کردنی لە هاندەرانی یانەکە لە یارییەکانی کۆتا هەفتەی پرێمەرلیگ، وای لە شیکەرەوە و سەرچاوەکانی هەواڵ کرد کە ئەوە دوایین یاریی گۆڵپارێزەکە بووبێت بۆ ئەو یانە ئینگلیزیە دوای 6 ساڵ مانەوە لە ریزەکانیان.
رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە گفتوگۆی نێوان یۆڤی و ئاستۆن ڤیلا دەستیپێکردووە لەسەر نرخ و وردەکاریی گرێبەستەکەی مارتینێز. لەگەڵ ئەوەی مووجەیەکی بەرزی هەیە، بەڵام خانمە پیرەکە هێشتا دەیەوێت لە مامەڵەکەدا پێشبکەوێت.
🚨⚪️⚫️ Juventus want Dibu Martínez as priority target for GK position after Alisson deal off.
Talks have started to ask about price and contract details, high salary but Juve keen to explore move.
Another option remains Spurs GK Vicario.
🎥 https://t.co/8Y1Kyyqman pic.twitter.com/WIuw4wXlvH
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 8, 2026



