کەربەلا هەنگاوێک لە گەڕانەوە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دوورە
کەربەلا بە گۆڵێکی کوشندە لە ئەمانەی بەغدای بردەوە

یاریگا –
کەربەلا هەنگاوێک لە گەڕانەوە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دوورە و بە گۆڵێکی کوشندە لە ئەمانەی بەغدای بردەوە.
لە یاریی چوونی پلەی ئۆفی سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کەربەلا لە دەرەوەی یاریگای خۆێ و بە گۆڵێکی کوشندەی خولەکی 90+1 لە ئەمانەی بەغدای بردەوە، یاریی گەڕانەوەش لە 13ـی ئەم مانگە لە یاریگای کەربەلا بەڕێوەدەچێت، یەکسان بوون و سەرکەوتن جارێکی دیکە کەربەلا دەگەڕێنێتەوە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
ئەمانەی بەغدا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ریزبەندی 18ـی بەدەستهێنابوو، کەربەلاش ریزبەندی چوارەمی لە خولی نایابی عێڕاق بەدەستهێنابوو، بە گوێرەی یاسای خولەکەش رووبەڕووی حدوودی خاوەن ریزبەندی سێیەم بوویەوە و یارییەکەشی 1 _ 0 لێ بردەوە.
لە وەرزی 2024 _ 2025 کەربەلا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاقەوە دابەزی بۆ ریزی خولی نایابی عێڕاق، یانەکە بە راهێنەرایەتی عەلی وەهاب جارێکی دیکە نزیکە بگەڕێتەوە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2026 _ 2027.



