گرنگترین

زانیاریی نوێ لەسەر دۆخی نیکۆ پاز

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە بردنەوە گرنگەکەی یانەی کۆمۆ 0-2 لە جێنوا لە گەڕی 34ی خولی ئیتاڵی، نیکۆ پاز پێکرا و ترسی خستە دڵی هاندەرانی یانەکەیەوە.

کۆمۆ بە راهێنەرایەتی سێسیک فابریگاس و بە سەرکردایەتی نیکۆ، شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکەن کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێن.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی کۆمۆ کە ئێستا ریال مەدرید وەک ئامانجێکی گەورە دەیەوێ لە گواستنەوەکانی هاوین بیگەڕێنێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە گێمی یەکەمی یارییەکە بەهۆی پێکدادانێکی سەختی سەر لەگەڵ یاریزانێکی جێنوا، توانای بینینی تێکچوو تا لە خولەکی 47 گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا.

بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخەکەی، بردرایە دەرەوەی یاریگا و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

دواتر سەرچاوە ئیتاڵییەکان زانیارییان لەسەر ناوەراستکارەکە بڵاوکردەوە کە باشە و چارەسەری بۆ کراوە. بەتایبەت لە چاوی راستیدا.

خودی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەش بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی لە ستۆری پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هاندەرانی کۆمۆی دڵنیاکردەوە.

بۆ ئەگەر بەشداریکردن لە یاریی داهاتوو کە شەممەی داهاتووە بەرامبەر ناپۆلی، فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئەو یاریزانە دەتوانێ ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button