ئینگلتەرا

هۆکاری یاری نەکردنی ئۆبامیانگ بەرامبەر ئیڤەرتۆن

یاریگا- لە یاریی گەڕی 14ی پریمەرلیگ یانەی ئارسیناڵ بەبێ ئۆبامیانگ ڕووبەڕووی ئیڤەرتۆن بوویەوه و یارییەکەشی 2-1 له بەرژەوەندی خاوەن یاریگا دۆڕاند.

بەپێی هەواڵێک کە لە پێگەی بەناوبانگی وەرزشی بلیچەر ڕیپۆرت بڵاو کراوەتەوە، هۆکاری بەشداری نەکردنی ئەستێرە گابۆنیەکه لەو یارییه بەهۆی پێکانەوە بووە که لە ماسوولکەکانی لاقیدا دروست بووە.

گۆڵکارە لێهاتووەکەی گەنەرز لەم وەرزەدا ئاستی به شێوەیەکی سەیر دابەزیوه و بە ڕێی گۆڵ تۆمارکردنی ون کردووه و یانەکەشی لە ڕیزبەندی 15ی پریمەرلیک دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button