ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆبامیانگ: دەمەوێت بگەڕێمەوە بارسێلۆنا

یاریگا –

پێر ئێمیریك ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی خواستی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022 دا ئۆبامیانگ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لە كۆتایی وەرز ریزەكانی یانەكەی جێهێشت.

لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی رابردوودا هێرشبەرە گابۆنیەكە بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ئۆبامیانگ ووتی: ”دەمەوێت بگەڕێمەوە بارسێلۆنا، بەڵام با بزانین چی روودەدات”.

هەمان سەرچاوە ئەوە ئاشكرا كردووە، هێرشبەرە گابۆنیەكە درك بەوە دەكات كە یانە كەتەلۆنییەكە باری دارایی باش نیە و دەزانێت كە بژاردەكانی گەڕانەوەی بریتین لە رۆیشتنی بە خۆڕایی لە چێڵسی.

هەروەها تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد كە ئۆبامیانگ بژاردەی یەكەمی بارسێلۆنایە نۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button