گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ هەڵبژاردەیەكی گەورە رۆیشتنی راهێنەرەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی فەڕەنسا رۆیشتنی دیدیێ دیشام راهێنەری هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

دیشام لە هاوینی 2012 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسای وەرگرتووە و 14 ساڵە راهێنەرایەتی كەڵەشێرەكان دەكات.

هەژماری فەرمی فەڕەنسا لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی دیدیێ دیشام راهێنەری هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

چاوەڕوان دەكرێت زینەدین زیدان ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەكە پۆستی راهێنەرایەتی كەڵەشێرەكان وەربگرێت.

دیشام لەگەڵ فەڕەنسا وەكوو راهێنەر راهێنەرایەتی 187 یاریی كردووە و توانیویەتی 122 یاریی بباتەوە، 33 یاریی دۆڕاوە و 32 یاریی یەكسان بووە.

هەروەها توانیویەتی نازناوەكانی جامی جیهانی و نەیشنزلیگ بۆ هەڵبژاردەكەی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button