ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید وەڵامێکی توندی ئیتۆرالدی و ناوبژیوانانی دیکە دەداتەوە

یاریگا –

ریال مەدرید هەڵمەتەکەی دژی کەیسی نێگرێیرا فراوان دەکات و ئەمڕۆ چەند راپۆرتێکی لە دژی چەند ناوبژیوانێک بڵاوکردووەتەوە.

بە درێژایی چەند رۆژی رابردوو، کەناڵی ریال مەدرید چەند راپۆرتێکی لە دژی چەند ناوبژیوانێک بڵاوکردووەتەوە، ئەمجارە راپۆرتێکی وردی لەسەر کارلۆس گۆمێز، ناوبژیوانی لالیگا لە ساڵانی نێوان 2006 تاوەکو 2017 بڵاوکردووەتەوە، کە ئێستا سەرۆکی دەستەی VAR ڤارە.

لە راپۆرتەکاندا تەواوی ئەو رووداوانەی تێدایە، گوایە گۆمێز لە دژی ریال مەدرید بڕیارەکانی داوە و کاریگەری لەسەر یەکلاییکردنەوەی نازناوی لالیگا هەبووە.

ئەم راپۆرتەی کەناڵی ریال مەدرید لە دوای وەڵامی ئێدواردۆ ئیتۆرالدێ دێت، کە شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی رادیۆی کادێنا سێر باسی لە چەندین وردەکاری فشارەکانی سەرۆکی ریال مەدرید کرد. بەڵام ئەمڕۆ کەناڵی ریال مەدرید وەڵامی قسەکانی دایەوە.

پێدەچێت ریال مەدرید چالاکانە بچێتە نێو کەیسی نێگرێیرا، چونکە ئەمە دوو رۆژە راپۆرتی جیاواز لەسەر ناوبژیوانان بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بۆ زیادکردنی فشارەکانی سەر بارسێلۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button