ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لەسەر کەیسی بارسێلۆنا و بەرتیلدان بە ناوبژیوانان هاتە دەنگ

یاریگا –

ئەنجومەنی دەستەی کارگێڕی یانەی ریال مەدرید لەبارەی تۆمەتەکانی داواکاری گشتی بۆ یانەی بارسێلۆنا کۆبووەوە و پاڵپشتی لە داواکاری گشتی ئیسپانیا دەکات.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تاوتوێی تۆمەتەکانی داواکاری گشتی بۆ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و ساندرۆ رۆسێل، سەرۆکانی پێشووی یانە و هەریەکە لە ئالبێرت سۆلێر و ئۆسکار گراو، بەڕێوەبەرانی پێشوو یانە کاتالۆنییەکە کران. کە تۆمەتەکان بە هۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خۆسێ ماریا ئێنریکێز نیگرێیرا، یاریدەدەری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان ئاراستە کراون.

لەبەیاننامەکەی ریال مەدریدـدا هاتووە، ریال مەدرید نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی لێکەوتەکانی ئەم کەیسە دەردەبڕێت و متمانەی تەواویەی بە کاری دادگا هەیە. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، دەستەی کارگێڕی رەزامەندی دەربڕی لە بەشداریکردن لەو سکاڵایەی داواکاری گشتی پێشکەشی کردووە، ئەمەش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یانەی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button