ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی لالیگا: پێویستە تاوانباران بەرپرسیارەتی بگرنە ئەستۆ

یاریگا –

سەرۆکی لالیگا هەڵوێستی خۆی لەسەر کەیسی نێگرێیرا راگەیاند.

خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا پەیامێکی نوێی لەسەر ئێل کاسۆ نێگرێیرا هەیە، چونکە ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە قۆناخێکی مەترسیدار و باس لە پەیوەندی توندوتۆڵی بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەکرێت.

بارسێلۆنا تۆمەتبارکراوە بە پێدانی پارەی ناشەرعی بە نێگرێیرا، وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر بڕیاری ناوبژیوانان لە یارییەکانی بارسێلۆنا، ئەمەش لەژێر رێنمایی نێگرێیرا.

بارسێلۆنا تۆمەتبارکراوە بە پێدانی بڕی 7.4 ملیۆن پاوەند لە ساڵانی 2001 تاوەکو 2018 بە کۆمپانیای Dasnil 95 داوە، کە نێگرێیرا خاوەنییەتی. بەڵام خوان لاپۆرتا، سەرۆکی ئێستای بارسێلۆنا بە توندی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

تێباس نیگەرانە لە سستی جموجۆڵەکانی بارسێلۆنا لەبارەی ئەم کەیسە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا دەڵێت

نازانم ئەگەر پۆستی سەرۆکی بارسێلۆنا گونجاوترین بێت. بیرم نایەت هەرگیز لە قەیرانێکی وەها کاریگەر لەسەر ناوبانگی یانە تێپەڕیبم. نەک تەنیا بارسێلۆنا، بەڵکو لە تۆپی پێ بە گشتی. پێویستە بجووڵێین و رێگاکان دابخەین. ئەگەر لایەنێکی تاوانبار هەیە، هەرکێ بێت، پێویستە بەرپرسیارەتی بگرێتە ئەستۆ.

ریال مەدرید هەڵمەتەکەی دژی کەیسی نێگرێیرا فراوان کردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین راپۆرتێکی لە دژی چەند ناوبژیوانێک بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش لە پێناو دروستکردنی فشاری زیاتر لەسەر بارسێلۆنا و داواکاری گشتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button