ئیسپانیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
ڕیال مەدرید بە بردنەوە لە ڤیاڕیاڵ و ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بە بردنەوە لە لیڤانتی توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانییەتیەكە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: ناچۆ ، میلیتاو ، ڕۆدیگەر ، میندی
هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كامافینگا ، سیبایۆس
هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، ڤاڵڤێردی