یاریگا-
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی پێکانە یەک لە دوایەکانی بە شێوەیەکی خەیاڵی لە نرخەکەی دابەزیوە.
ماڵپەری دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردووە، لەو کاتەوەی هێرشبەری سڕبیەکە ریزەکانی یانەی ئاینتراخت فرانفۆرتی ئەڵمانی بەرەو ریال مەدرید بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ جێهێشت، بەردەوام بە هۆی پێکانەکانی بەشدارییەکی کەمی لە یارییەکان هەبووە، بۆیە لە نرخەکەشی کەم بووە و ئێستا تەنها بە 20 ملیۆن یۆرۆ لە ترانسفێرمارکێت نرخەکەی خەمڵێندراوە و 40 ملیۆن یۆرۆ لە نرخەکەی کەم بووەتەوە.
یۆڤیچ لەوەتەی هاوینی رابردوو پەیوەندی بە شاهانەکانەوە کردووە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان تەنها بەشداری 32 یاریی کردووە و دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی هەبووە.