ئیتاڵیا

یۆڤیج لە تورکیا داواکراوە

یاریگا-لوکا یۆڤیچ یاریزانی فیۆرەنتینا لەلایەن گالاتەسەرای تورکییەوە داواکراوە.

هێرشبەرە سڕبییەکە لە وەرزی رابردوودا ١٣ گۆڵی بۆ فیۆرەنتینا تۆمارکرد، ئەمەش وایکردووە گالاتەسەرای ئامادەبێت ٨ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بکات لە کاتێکدا بێ بەرامبەر روویکردە ڤیۆلا.

یۆڤیج لە ٢٠١٩ بە ٦٣ ملیۆن یۆرۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە گوێزرایەوە بۆ ریاڵ مەدرید بەڵام هاوینی پارساڵ بێ بەرامبەر ریاڵ مەدرید دەستبەرداری بوو بۆ فیۆرەنتینا بەو مەرجەی لە کاتی فرۆشتنەوەیدا ٥٠٪ی پارەی گواستنەوەکەی بۆ مێرەنگی بێت.

بەگوێرەی کۆرییری دیلۆ سپۆرت لەباری رازی بوونی فیۆرەنتینا بە گرێبەستەکەی گالاتەسەرای، ئەوا ریاڵ مەدرید ٤ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. گرێبەستی یاریزانەکە بۆ سێ ساڵە دەبێت و ئامادەن مووچەی سێ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی پێبدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button