ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ریاڵ مەدرید بێ بەرامبەر دەستبەرداری یۆڤیج بوو

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە یەکێک لە خراپترین گرێبەستەکانی مێژووی یانەکە هێنا و لوکا یۆڤیجی بەخشی بە فیۆرەنتینا.

ماوەیەکی زۆرە ئەو دوو یانەیە لە گفتوگۆدان، سەرەنجام لەسەر ئەوە رێککەوتن هێرشبەرە سڕبییەکە بەیەکجاری بۆ دوو وەرز رووبکاتە ڤیۆلا لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ دوو وەرزی دیکە، لە باری فرۆشتنیشی لەلایەن فیۆرەنتیناوە ئەوا مەدرید ٥٠٪ی پارەی گواستنەوەکە وەردەگرێت.

یۆڤیج تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە  ٢٠١٩ بەرامبەر بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئینتراخت فرانکفۆرتەوە گوێزرایەوە بەڵام لەو ماوەیەدا  تەنها سێ گۆڵی تۆمارکرد و وەرزێکیشی بە خواستن لە یانەکەی پێشووی بەسەربرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button