ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یانەیەکی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی یۆڤیچ دەدات

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری نێرازۆری دەیەوێت زستانی داهاتوو، هێرشبەرەکەی شاهانەکان لەسەر داوای ئینزاگی راهێنەر، بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و، بەم هۆیەوە لە ئێستاوە چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن.

یۆڤیچ ئەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە شەش یاریدا تەنها بەشداری 84 خولەکی کردووە و هیچ بەرهەمێکیشی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button