یاریگا

لوکا یۆڤیچ: هاوین دەگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- لوکا یۆڤیچی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کە ئێستا بە خواستن له ئینراخت فرانکفۆرتی یانەی پێشووترێتی بە شێوەی خواستن، دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید.

هێرشبەرە سڕبییەکە ساڵی 2019 بە گرێبەستێکی گڕانبەها (63 ملیۆن یۆرۆ) رووی کردە یانە شاهانەکە، بەڵام توانا گۆڵکارییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو ون بوون و نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت، تا لە زستانی ڕابردوو ڕەوانەی فرانکفۆرت کرایەوە.

ناوبراو بە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ڕاگەیاند: “هەمووکەس دەزانێت کە من بە فەرمی یاریزانی ڕیاڵ مەدریدم، هاوینی داهاتوو دەگەڕێمەوە بۆ ئەوێ. ئینتراخت یانەیەکی تایبەتە لای من. لەو کاتەدا گرێبەستم لە یانەگەلێکی ترەوە بۆ دەهات کە لە پێگەی باشتریش بوون، یانەی سەرکەوتوو بوون، بەڵام هێشتا پێم وابوو ئینتراخت ئەو شتەی هەبوو کە من دەمەویست.”

یۆڤیچ کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرینگی تا ساڵی 2025 دەخایەنێت، لە دوای گەڕانەوەی بۆ بۆندسلیگا لە 12 یارییدا سێ گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button