ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول بۆ شوێنگرەوەی ئەفسانە میسڕیەکەی، میسڕیەکی دیکەی دەوێت

یاریگا –

لیڤەرپوول ئامادەکاریی دەکات بۆ ژیانی دوای موحەمەد سەڵاح کە چاوەڕوان دەکرێت هاوین ئانفیڵد جێ بهێڵێت.

سعوودیەکان ماوەیەکە ڕاوی سەڵاح دەکەن و ئامادەن وەک یەکێک لە گواستنەوە گرانبەهاکان بیگوازنەوە بۆ خولەکەیان. ئەوە و هەروەها ڕۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ لەم هاوینە، ئەگەرەکانی دەرچوونی ئەسفانە میسڕیەکەی بەهێزتر کردووە. هەر بۆیە کارگێڕی یانەکە، بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئەڵمانی و ئینگلیزیەکان، هێانی عومەر مەرموشی هاونیشتیمانی سەڵاح و یاریزانی ئینتراخت فرانکفۆرتیان لە لیستە کورتکراوەکانیاندا داناوە.

راپۆرتەکان لە ئەڵمانیاوە نرخی عومەریان ئاشکرا کردووە و بڵاویان کردووەتەوە کە فرانکفۆرت ئامادەیە گوێ لە دەستپێشخەرییەکان بگرێت بۆ هێرشبەرەکەیان کە ٥٠-٦٠ ملیۆن یۆرۆیان خستووەتە سەری.

ناوبراو کە ئێستا تەمەنی ٢٥ ساڵە، دەتوانێت لە هەردوو پێگەی هێرشبەری ناوەڕاست و ژمارە ١٠یش یاریی بکات و لەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان بۆ یانەکەی، توانیویەتی ١٥ گۆڵ تۆمار بکات و شەش گۆڵیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button