دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بایرن بۆ مۆرینیۆ: هەر چاوێکت بکەیتە چوار چاو هێشتا ئۆلیسیتان نادەینێ!

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ دەرکەتنی زیاتری ئاماژەکانی پەیوەندیکردنی جۆزێ مۆرینیۆ بە ریال مەدریدەوە، ئامانجی نوێش لە یاریزانان بووەتە سەرباسی میدیا ئیسپانییەکان. بەتایبەت مایکڵ ئۆلیس کە خودی فلۆرێنتینۆ پێرێز بەو ئەستێرە فەڕەنسیە سەرسامە.

ئۆلیس کە هاوینی 2024 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە کریستاڵ پاڵاسەوە روویکردە بایرن میونشن، لە دووەم وەرزی خۆیدا لەگەڵ باڤارییەکان ئاستێکی ناوازەی پیشاندا و توانی وەک باشترین یاریزانی وەرزی بوندسلیگا 2025/2026 هەڵبژێردرێت.

ناوبراو لەگەڵ بایرن هەردوو وەرزەکە بووەتە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی و ئێستاش لە فیناڵی جامی ئەو وڵاتەیە. لەو یارییەی کە ئامادەبوونی مۆرینیۆ بۆ مەبەستی تەماشاکردنی، سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا بەوەی کە بۆ تەماشاکردنی ئۆلیس لە بەرلینە.

لە وەڵامی ئەوەدا کە ئایا راهێنەر پۆرتوگالیە چاوەڕوانکراوەکەی ریال مەدرید بۆ بینینی مایکڵ لەو یارییە ئامادە دەبێت، ئۆلی هۆنیسی سەرۆکی پێشووی بایرن وتی

مۆرینیۆ دەتوانێت بە پێنج چاویش تەماشای ئۆلیس بکات، هەر ناتوانێت ئەو یاریزانە ببات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button