Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

لە سعوودیەوە ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی عوسمان دێمبێڵێ دەکرێت

گەورەترین ئۆفەر بۆ دێمبێڵێ

Yariga App

یاریگا –

خولی سعوودیە ئامادەکاریی دەکات گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش بە عوسمان دێمبێڵێ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، بەرپرسانی خولی سعوودیە پلانیان وایە لەدوای مۆندیالی 2026 بە گرێبەستێکی زۆر گەورە عوسمان دێمبێڵێ پەلکێشی خولەکەیان بکەن.

بەرپرسانی باڵای خولەکە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان چرکردووەتەوە و پارەیەکی بەرچاویان ئامادەکردووە بۆ راکێشانی براوەکەی باڵۆندۆر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

عوسمان دێمبێلێ

بەڵام سەرچاوە نزیکەکانی یاریزانەکە، دووپاتیدەکەنەوە کە دێمبێڵێ ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر پاریس سان جێرمانە و دەیەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ و خولە ناوخۆییەکان لەگەڵ یانەکە بباتەوە، دواتر لەدوای مۆندیال بیر لە بژاردەکانی بەردەمی دەکاتەوە.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هێشتا دوو ساڵ و نیو لە گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام پاریس ئامادەیی خۆی بۆ درێژکردنەوەی پێشانداوە و یاریزانەکە رەتیکردووەتەوە، هەروەها پێشتر ناسڕ خڵێفی، سەرۆکی یانەکە رایگەیاندبوو کەس لە سەرووی یانەکەوە نییە و دەبێت یاریزانەکان توانای دارایی یانەکە لەبەرچاوبگرن.

دێمبێلێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 115 یاریی کردووە، 49 گۆڵی کردووە و 37 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button