
یاریگا –
عوسمان دێمبێلێ نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆڕی RMC، فابریس هاوکینز، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دێمبێلێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان بە هێمنی بەردەوامە و چاوەڕێدەکرێت دوای مۆندیال واژۆ بکرێت.
🇫🇷 Les tauliers des Bleus (3/6) : Ousmane Dembélé. Une saison déjà historique… mais un rendez-vous qui peut le faire entrer dans une autre dimension.https://t.co/8MB2l7NvJZ
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) June 14, 2026
سەرەڕای ئەوەی چەندین یانەی گەورەی دەرەوەی فەرەنسا لە چەند مانگی رابردوودا هەوڵی نزیکبوونەوەیان یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە داوە، بەڵام دێمبێلێ بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و پێشتر رایگەیاندووە.
من سەدا سەد پاریسی دەبم.
دێمبێلێ رۆڵی پاڵەوانی هەبووە لە بردنەوەی دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ لەسەریەک بۆ یانە فەرەنسییەکە، کە خەونی لەمێژینەی پاریسییەکان بوو.
هەروەها بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر وایکردووە نرخی بازرگانی و وەرزشیی ئەم یاریزانە بگاتە بەرزترین ئاست و پاریس نایەوێت بە هیچ نرخێک باشترین یاریزانی جیهان لەدەستبدات.



