کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆ یارییەکەیان ماوە و کێشەیەکی گەورە بەرۆکی هەڵبژاردەی ئوروگوای دەگرێت

یاریگا –
هەڵبژاردەی ئوروگوای دووچاری پێشهاتێکی نەخوازراو بوونەتەوە پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر سعوودیە.
سبەی کاتژمێر 1:00 بە کاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردە لە یەکەمین یاریی کۆمەڵەکەیاندا لە کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمەین مۆلینا، ئەگەرچی کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ یارییەکە، بەڵام فڕۆکەی شاندی هەڵبژاردەی ئوروگوای نەیتوانیوە گەشتەکەی بکات بۆ ئەمریکا.
کێشەکە ئەم جارە حکومەتی ئەمریکا و رێکارەکانی ڤیزا نییە، بەڵکوو وەک رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی ئەم جارە هۆکارەکە کارگێڕیی و رێکارەکانی مامەڵەی گەشتکردنن و فیفا لایەنی کەمتەرخەم بووە لە ناردنی مامەڵە پێویستەکانی تایبەت بە فڕۆکەکە کە بڕیاربوو گەشتی شاری مەیامی بکردایە.
لە بەشێکی زانیارییەکانیدا رۆمەین ئاشکرایکردووە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فڕۆکەیەکی جێگرەوە ئامادەدەکرێت بۆ گەیاندنی شاندی هەڵبژاردە لاتینیەکە. ئێستا جۆرێک لە پشێوی لەنێوان یەکێتی تۆپی پێی ئوروگوایی و فیفادا هەیە.چونکە بەهۆی ئەم پێشهاتە نەخوازراوەوە ئەگەری هەیە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی مارسێلۆ بێلسا هەڵبوەشێتەوە.
Nouvelle catastrophe en terme d’organisation
L’avion de la sélection uruguayenne 🇺🇾 n’a pas été autorisé à rejoindre les Etats-Unis à cause de soucis administratifs (certains documents visiblement sont manquants) alors qu’elle joue demain à Miami contre l’Arabie saoudite
Un…
— Romain Molina (@Romain_Molina) June 14, 2026
لە کۆمەڵەی 8دا هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کەیپ ڤێردیش بوونی هەیە.



