Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

پاداشتی خەیاڵی لە بزنسمانێکی نەیجیری بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان دانراوە

Yariga App

یاریگا –

بزنسمانێکی نەیجیری دێتە سەر هێڵ و پاداشتی خەیاڵی بۆ یاریزانانی تیمی هەڵبژدەی وڵاتەکەی تەرخانکردووە لە ئەگەری بەدیهێنانی مەرجی ئەو سەرمایەدارە کە ئێستا گەیشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

لە چەند رۆژی رابردوودا زانیارییەکان باسیان لەوەدەکرد یاریزانانی “سوپەر ئیگڵ” گوایە بڕیاری بایکۆتکردنی یارییەکەی جەزائیریان لە چارەکی کۆتایی دابوو بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیانەوە. بەڵام یارییەکەیان ئەنجامدا و بە دوو گۆڵی بێ وەڵامیش براوەبوون.

هۆکارێکی سەیر؛ یاریزانەکانی نەیجیریا بایکۆتی یاریی داهاتوویان دەکەن

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە وەرزشییەکان، بزنسمانێکی نەیجیری بۆ یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر مەغریب، ئەم پاداشتە ماددیانەی بۆ یاریزانان دیاریکردووە:

  • 500 هەزار دۆلار بۆ بردنەوە لە مەغریب لە چوارگۆشەی زێڕین
  • بۆ هەر گۆڵێک 50 هەزار دۆلار
  • بردنەوەی نازناوەکە یەک ملیۆن دۆلار
  • هەر گۆڵێک لە فیناڵ 100 هەزار دۆلار

نەیجیریا لە ئەگەری تێپەڕاندی مەغریبی خاوەن ماڵ، رووبەڕووی براوەی میسڕ یان سەنیگال دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button