مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی 100 ملیۆن یۆرۆیی دەگوازێتەوە
تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ

یاریگا –
مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەیوب بوعدی، ئەستێرەی مەەغریب چڕکردووەتەوە.
دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەیوب بوعودی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی لیل واژۆ بکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، لیل ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە 18 ساڵانییە ببێت، بەڵام داوای پارەیەکی زۆر دەکەن و ئامادە نین بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.
🚨 Man City pushing hard for Ayyoub Bouaddi from Lille. High among 18yo’s suitors (#PSG not in contention) & while others favour season on loan at #LOSC, #MCFC would integrate now. Price ~€100m + Morocco int’l expected to make decision soon @TheAthleticFC https://t.co/W4oq8mi9RD
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 14, 2026
یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانیش گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، بەڵام پاریس گرنگیدانەکانی کەمکردووەتەوە.
لویس کامپۆس، بەڕێوبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان پێشتر بەڕێوبەری وەرزشی لیل بووە و ئەویب بوعدی بردووەتە لیل، بۆیە پاریس دەتوانێت ئاسانتر دەستی بەو یاریزانە بگات، بەڵام لەم هاوینە وەکوو بژاردەیەکی سەرەکی سەیری ناکەن
یانەکانی دیکە دەیانەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەیوب واژۆ بکەن بەڵام بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک لە لیل بیهێڵنەوە.
بەڵام مانچێستەر سیتی دەیەوێت راستەوخۆ یاریزانەکە بباتە ریزەکانی چونکە لە دوای رۆیشتنی بێرناردۆ سیلڤا لە هێڵی ناوەڕاست کەموکوڕی هەیە و پێویستی بە ناوەڕاستکاری نوێیە.
هەروەها گومان لەسەر داهاتووی هەرسێ ناوەڕاستکار رۆدری، تیجانی رێندرێس و نیکۆ گۆنزالێز هەیە و دەنگۆی ئەوە هەیە یانەکە جێدەهێڵن.



