فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی گەوهەرێکی راگەیاند
جەنگەکەی لە ئارسیناڵ بردەوە

یاریگا –
بەفەرمی جێرێمی مۆنگا، یاریزانی باڵی هێرشبەریی لێستەر سیتی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد.
مانچێستەر سیتی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، جێرێمی مۆنگا، یاریزانی پێشووی لێستەر سیتی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە و گرێبەستێکی دریژخایەنی بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ سیتیزن واژۆ کردووە.
مانچێستەر سیتی لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو گەوهەرە لاوە بڕی 10 ملیۆن پاوەند بە لێستەر سیتی دەدات.
We’re delighted to confirm the signing of Jeremy Monga from Leicester City on a five-year deal ✍️
🔗 https://t.co/8i6tG89Jls pic.twitter.com/7aRicTKuGu
— Manchester City (@ManCity) July 11, 2026
ئارسیناڵ لەگەڵ ئەو یاریزانە 17 ساڵانییە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتبوو، بەڵام گەنەرز ئامادە نەبوو 10 ملیۆن پاوەند بەو یاریزانە بدات و مانچێستەر سیتی یاریزانەکەی لە چنگی ئارتێتا دەرهێنا.

مۆنگا چ جۆرە یاریزانێکە؟
مۆنگا زیاتر قاچی راستە بەکاردەهێنێت، حەزدەکات راستەوخۆ بەرەو یاریزانانی دڵی بەرگری بڕوات و بە تێپەڕاندنیان گۆڵ بکات.
توانای رووبەڕووبووەنەوەی یەک بەرامبەر یەکی مۆنگا لە مەشقەکانی لێستەر سیتی، زۆرێک لە یاریزانە بەئەزموونەکانی سەرسام کردووە، بەڵام هەندێک لە یاریزانەکان تووڕە دەبن کاتێک مۆنگا تۆپ بەنێوان قاچەکانیان تێدەپەڕێنێت.
لێستەر سیتی زیاتر لە باڵی چەپ بەکاریهێناوە بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە و بە قاچی راستە شووت بکات، راهێنەری هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵانی ئینگلتەڕا لە باڵی راستیش یاریی پێکردووە، هەروەها هاوشێوەی گۆڵەکەی بەرامبەر یۆنان لە 31ـی ئادار، دەتوانێت لە ناوەڕاستیش یاریی بکات.
ئامارەکان دەیسەلمێنن مۆنگا هێرشبەرێکە حەز بە بڕینی بەرگریکاران دەکات، لە هەر 90 خولەکێکی یاریکردن بە رێژەی 7.8 هەوڵی بڕینی یاریزانانی داوە. لەکۆی 1088 خولەک یاریکردن بەڕێژەی %36 لە بڕینی یاریزانان سەرکەوتوو بووە.
هەروەها دوای بڕینی یاریزانان سێ پاسی یەکلایی کەرەوەی داوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە سەرەڕای نەبوونی ئەزموونی زۆر، دەتوانێت بڕیاری دروست بدات.

بێگومان مۆنگا هێشتا یاریزانێکی تەواو پێگەیشتوو نییە، وەکوو هەموو یاریزانێکی لاوی دیکە پێویستە لە چەند لایەنێک گەشە بکات.
لەڕووی بەرگرییەوە پێویستە بزانێت کەی و چۆن بگەڕێتەوە بۆ هاوکاریکردنی بەرگریکاران و لە هێرشبردنیشدا دەکرێت لە پاسی کۆتاییدا باشتر بێت.
ئەو خاڵە لاوازانەش بە کۆکردنەوەی ئەزموون و مەشق و راهێنان چارەسەردەکرێن، بەڵام ئەو هۆکارەی وایکردووە زۆرینەی یانەکان هەوڵی گواستنەوەی بدەن ئەوەیە هەموو ئەو بنەمایانەی تێدایە کە دەیکات بە هێرشبەرێکی دیاری پرێمەرلیگ.
دڵیان شکاند؛ بۆچی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی گەوهەرەکەی لێستەر سەرکەوتوو نەبوو؟


