وادەی پەیوەندیکردنی ئادیێمی بە بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت
ئەستێرە نوێیەکەی بارسا دەگاتە کاتالوونیا

یاریگا –
کەریم ئادیێمی، هێرشبەری ئەڵمانی لە چەند رۆژی داهاتوو گەشتی بارسێلۆنا دەکات و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو کەریم ئادیێمی، هێرشبەری ئەڵمانی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات.
پێشتر هانزی فلیک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئادیێمی کردووە، هەروەها دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا سەرجەم وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی یەکلایی کردووەتەوە و تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکە ماوە.؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بارسێلۆنا لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە، 22 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 7 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکوو گۆڕانکاری و پاداشت بە یانە ئەڵمانییەکە دەدات.
🚨🔵🔴 Karim Adeyemi, authorized for medical and contract signing next week in Barcelona.
He’s already spoken with Hansi Flick on phone and Deco closed all details yesterday, as exclusively revealed.
€22m, €7m add-ons, 20% sell-on. pic.twitter.com/gn50NwkM1J
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 11, 2026
ئادیێمی لە هاوینی 2022 سالزبورگی جێهێشت و بە 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەو یاریزانە 24 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 146 یاریی بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵی دروستکردووە.
ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە لەگەڵ سالزبورگ شەش نازناوی بردووەتەوە، سێ جار بووەتە پاڵەوانی خولی نەمسا و سێ جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی نەمسا.



