یانەیەکی ناسراوی ئەوروپا ئۆناحی دەگوازێتەوە

یاریگا –
عیزەدین ئۆناحی لەلایەن یانەیەکی ناسراوی ئەوروپاوە داواکراوە و لەەردم قۆناخێکی نوێی کاروانەکەیدایە.
مەغریبیەکان جارێکی دیکە لە مۆندیال ئاستی خۆیان پیشاندایەوە کاتێک لە وەشانی رابردوو گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین و، لەم وەشانەی 2026یش لە چارەکی کۆتایی بە فەڕەنسا دۆران.
یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی شێرەکانی ئەتڵەس عیزەدین ئۆناحی بوو.
هێرشبەرەکەی جیرۆنا لە 6 یارییدا توانی 2 گۆڵ تۆماربکات و هۆکارێکی سەرەکی بوو لە سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر کەنەدای خاوەن ماڵ کاتێک بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد و خۆیان گەیاندە چارەکی کۆتایی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئایاکس لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئۆناحی و دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ریزکانی بۆ بەهێزترکردنی هێڵی ناوەڕاست.
ئایاکس وەرزی رابردوو لە خولی هۆڵەندا دووربوون لە ئاستی هەمیشەیی خۆیان و پلەی پێنجەمیان بەدەستهێنا. بۆیە دەیانەوێت ریزەکانیان رێکبخەنەوە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو رکابەرێتیەکان.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە گفتوگۆیەکان لەسەر ئاستی یانەکە و یاریزانەکە بەردەوامن.
سەبارەت بە نرخی یاریزانە 26 ساڵیەکە، فابریزیۆ زانیویەتی کە یانە ئیسپانیەکە 25 ملیۆن یۆرۆی وەک بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دیاریکردووە. لایەنی هۆڵەندیش دەیانەوێت سەبارەت بە نرخەکەی بچنە گفتگۆی راستەوخۆ لەگەڵ جیرۆنا.
🚨🇲🇦 EXCLUSIVE: Ajax are in talks to try sign Azzedine Ounahi as new midfielder. 🔴⚪️
Negotiations ongoing on player and clubs side, there’s a €25m release clause into Ounahi contract at Girona.
Ajax trying negotiate on price; Michel wants him.
🎥 https://t.co/wLzab22zBb pic.twitter.com/McItgqemok
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 11, 2026



