گرنگترینمۆندیالی 2026

یارییەکی گەورەی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026 دوادەخرێت

Yariga App

یاریگا –

یاریەکی گەورەی چارەکی کۆتایی هەڕەشەی دواخستنی لەسەرە و هۆکارەکەشی ئاشکرادەکرێت.

ئینگلتەرا و نەرویج کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی یەکتردەبنەوە. دواتریش بەرەبەیان کاتژمێر 4:00 ئەرجەنتین و سویسرا رووبەڕوو دەبنەوە بۆ پەڕینەوەی دووان لەو چوار هەڵبژاردەیە بۆ چوارگۆشەی زێڕین.

بەگوێرەی هەواڵێکی بەپەلەی دەیلی مەیڵ، ئەگەری هەیە یارییەکەی ئینگلتەرا و نەرویج کە لە مەیامی بەڕێوەدەچێت، دوابخرێت. سەرچاوەکەش هۆکارەکەی ئاشکراکردووە کە گەڕاندوویەتیەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو.

وەک دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، پلەکانی گەرما لەو کاتەی شارەکە کە نیوەڕۆیە، پێشبینی دەکرێت بۆ 29-32 پلە بەرزببنەوە و لەکاتی فیکەی دەستپێکی یارییەکە پلەی راستەقینە بەرزبێتەوە بۆ 44.

لەسەر ئاستەنگەکانی کەشوهەوا لەو سێ وڵاتەی تێیدا بەڕێوەدەجێت، بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها تێکچوونی لەناوکاوی کەشوهەو لە مەکسیک بەتایبەت، چەندین جار هۆشداری دراوە. ئەوەش لەپێناو یاریزانەکان و تەنانەت هاندەرانیش.

لەسەر ئەم بارودۆخەش، رێکخراوی نێودەوڵەتی یاریزانە پیشەگەرەکان (FIFPRO) هاتووەتەسەر هێڵ و داوای کردووە هەرکاتێک پلەی گەرمای شارێک گەیشتە 28 پلە، لەو وادەی دیاریکراوی خۆی دوابخرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button