Loading...
ئیسپانیائینگلتەراجامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

تۆتنهام ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج

گرێبەستێکی خەیاڵییان بۆ ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێر بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز، هێرشبەری ریال مەدرید هاتووەتە سەرهێڵ و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.

ئەستێرە مەغریبییەکە لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێس، یانە لەندەنییەکە ئامادەیە گرێبەستیک بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشبکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی دیاز.

براهیم لەگەڵ مەغریب لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئاستێکی سەرسووڕهێنەر پێشکەشدەکات و گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەیە بە پێنج گۆڵ، هەروەها بوو بە یەکەم یاریزان لە پێنج یاریی پاڵەوانێتییەکە گۆڵ بکات و هەڵبژاردەکەشی گەیاندووەتە یاریی پێشکۆتایی، ئەمەش بەهای یاریزانەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بەرزکردووەتەوە.

ریال مەدرید ئاگاداری هەوڵی یانەکانی دیکەیە بۆ گواستنەوەی دیاز و لە گرنگی و توانای تەکنیکییەکانی یاریزانەکە تێدەگات، بەڵام یانەکە پێیوایە ناتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ هێڵی هێرشبەری یانەکە بکات، ئەستەمە بتوانێت جیگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، ئەمەش دەرگای فرۆشتنی ئەستێرە مەغریبییەکە بۆ بەرپرسانی یانە شاهانەکە دەکاتەوە ئەگەر گرێبەستێکی گونجاویان پێشکەشبکرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سپێرز بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکە ئەستێرە 26 ساڵانییەکە وەک بژاردەیەکی نایاب دەبینێت و پێیوایە شێوازی یاریکردنی ئەو تەواو لەگەڵ پڕیمەرلیگ دەگونجێت و ئامادەیە رۆڵی سەرکردایەتیکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی پێبسپێرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە مەدرید لە فرۆشتنی یاریزانەکەدا پەلەناکات، هەرچەندە 60 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێک نییە بە ئاسانی رەتبکرێتەوە، دانوستانەکان لەسەر گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەک سەخت دەبن ئەگەر یاریزانەکە لە درەوشانەوەی زیاتر لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button