ئیسپانیا
لوکا یۆڤیچ: چووین بۆ ڕاهێنانەکان بەڵام ئەنجاممان نەدا و پێیان وتین…
یاریگا- مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت بە وڵاتاندا پتر تەشەنە دەسێنێت، بەو هۆیەشەوە چالاکیی و گردبوونەوە وەرزشییەکانی پەک خستووە.
لوکا یۆڤیچ، یاریزانی ریاڵ مەدرید کە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێ دەکرا، گوتی: “ئەم بەیانییە چووینە شوێنی ڕاهێنانەکان، بەڵام بەرپرسانی یانەکە هاتن و وتیان تا دوو هەفتەیتر هیچ ڕاهێنانێک ئەنجام نادرێت، دەبێت هەموان لە ماڵەکانتان بمێننەوە و لە مەدرید دوور نەکەونەوە.”
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دۆخی تەندروستی باشە و هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرنەکەوتووە.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە هێرشبەرەکەی مێرەنگی هەمان ئەو کەلوپەلانەی ناو هۆڵی وەرزشی یاریزانانی تۆپی باسکەی یانەکەی بە کار هێناوە، کە لێیان دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.