بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال لەگەڵ ئامانجێکی نوێی گفتوگۆی سازدا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بەچڕیی دەستیکردووە بە گەران و پەیوەندییەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزەکانی. نوێترین پێشهاتیش لە هەوڵەکانی یانە شاهانەکە بۆ ئەو مەبەستە، پەیوەندی بە ئامانجێکی نوێ کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TyCSportی سەرچاوەی بەناوبانگی ئەرجەنتینی، بەرپرسانی ریال و فرانکۆ ماستانتونۆ پەیوەندییان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکە هەندێ وردەکاریی دیکەی خستووەتەڕوو بەوەی کە تەنانەت بریکاری یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لە مەدرید بووە و چاوی بە نوێنەرێکی ریال کەوتووە و هەر پێکەوەش بە ڤیدیۆ لەگەڵ لاوەکەی ریڤەرپلەیتەوە کردووە.

مێرێنگی عەوداڵی هێنانی یاریزانێک هێڵی ناوەراستە، بۆ ئەو مەبەستەش یاریزانە 17 ساڵییەکە بە گرێبەستێکی نموونەیی دەبینن بۆ پرۆژەکەیان لەگەڵ راهێنەری نوێ کە چاوەڕواندەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا چابی ئالۆنسۆ بۆ ئەو پۆستە بناسێنرێت.

ماستانتونۆ کە تا 2026 گرێبەستی لەگەڵ ریڤەرپلەیت هەیە بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی 45 ملیۆن یۆرۆ، ئەم وەرزە لەگەڵ ئەو یانەیە 16 یاریی ئەنجامداوە خاوەنی 5 گۆڵ 4 ئەسێستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button