ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید یاریزانێکی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید یاریزانێکی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەدەست دا و بەشداریی نەکردنی چوامینی لە یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتمۆند یەکلابووەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید راگەیاندووە، ئۆرێلین چوامینی ناوەڕاستکاری فڕەنسی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتمۆند ئامادە نابێت و پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی بەگوێرەی پێویست ناڕوات.

رۆژنامە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی چوامینی لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن تووشی پێکان بوو، پێشبینی دەکرا ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریکردن داببڕێت، بەڵام پرۆسەی چارەسەربوونی چوامینی بەگوێرەی پێویست کار ناکات بە مسۆگەری لە یاریی رۆژی 1ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبلی ئامادە نابێت.

رۆژنامەی لیکیپ پێشبینییەکی خراپتری بۆ پێکانەکەی چوامێنی کردووە و رایگەیاندووە، مەترسی هەیە ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید بۆ یاریی یەکەمی هەڵبژاردەی فڕەنسا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر نەمسا بێبەش بێت کە رۆژی 17ـی مانگی داهاتوو دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button