ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ناگلیسمان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەڵمانیای بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ناگلیسمان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەڵمانیای بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند و بانگهێشتی دەنیز ئونداڤ یاریزانی کوردی یانەی شتوتگارتی کردووە.

ناگلیسمان بۆ یۆرۆی 2024 بانگهێشتی 27 یاریزانی کردووە، هەریەکە لە تۆنی کرووس و تۆماس مولەر و ئیلکای گۆندوگان و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە لیستەکەی مانشافتدان، چوار گۆڵپارێزیشی بۆ لیستەکەی بانگهێشت کردووە، وابڕیارە پێش دەستپێکی یارییەکانی یۆرۆ یاریزانێک یان زیاتر دووربخاتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ئەڵمانیا بۆ یۆرۆی 2024

گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر، ئۆلیڤەر باومان، مارک ئاندرێ تێرشتیگن، ئالێکساندەر نوبل.

بەرگری: ڤالدیمار ئانتۆن، بێنجامین هێنریکس، جۆشوا کیمیچ، رۆبن کۆچ، ماکسیمیلیان میتێلستادت، داڤید راوم، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، نیکۆ شلۆتێربێک، جۆناتان تاهـ.

ناوەڕاست: رۆبێرت ئاندریچ، کریس فوریچ، پاسکال گرۆس، ئیلکای گۆندوگان، تۆنی کرووس، ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ، لیرۆی سانێ، فلۆریان ڤریتز.

هێرشبەر: ماکسیمیلیان بێیێر، نیکلاس فلرکروگ، کای هاڤێرتز، تۆماس مولەر، دێنیز ئونداڤ.

ئەڵمانیا وەکو وڵاتی میواندار لە کۆمەڵەی یەکەم لە یۆرۆی 2024 هاوشانی سکۆتلەندا و هەنگاریا و سویسڕا یاریی دەکات، رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو ئەڵمانیا لە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی سکۆتلەندا دەبێتەوە.

ئەڵمانیا لە مێژوودا هاوشانی ئیسپانیا خاوەنی ریکۆردی بەدەستهێنانی زۆرترین نازناوی یۆرۆیە و لە مێژوودا سێ جار بووەتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە ئەڵمانیا تاکە هەڵبژاردەیە لە مێژوودا 14 جار بەشداریی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button