گومان لە ئامادەیی چوامینی دەکرێت
رەنگە ئەستێرە فەرەنسییەکە نەتوانێت بەشداری لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات
یاریگا –
ئۆرێلیەن چوامینی، یاریزانی ریال مەدرید هیواخوازە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند ئامادەبێت.
یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی لە یاریی ریال مەدرید 2-1 بایرن میونشن، قاچی چەپی تووشی پێکان بوو، ئەمەش گومانی لەسەر بەشداریکردنی لە یاری کۆتایی بەرامبەر دۆرتموند دروستکردووە، کە بڕیارە لە 1ی مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبڵی، لەندەن بەڕێوەبچێت.
سەرەڕای پێکانەکە، بەڵام چوامینی گەشبینە بە ئامادەیی خۆی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
چوامینی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی یانەکەی، لە ناوەڕاستی مەدرید ئاهەنگییان بە بردنەوەی نازناو گێڕا و بەمشێوەیە قسەی بۆ رۆژنامەی مارکا کرد
پێم وایە بۆ یاری کۆتایی ئامادە دەبم.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی، پێشبینی دەکرێت بەڕێژەی 20% یاریزانی پێشووی مۆناکۆ بۆ یاری کۆتایی ئامادەبێت. چونکە گەڕاندنەوەی توانای جەستەیی ‘لیاقە’ پێویستی بە کاتی زیاترە.
بەر لەیاری کۆتایی، سبەی سێشەممە مەدرید بەرامبەر ئالاڤێس یاری دەکات و 19ی ئەم مانگە بەرامبەر ڤیاڕیال یاری دەکات، دوا یاری وەرزیش لە 25ی ئەم مانگە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ریال بێتیس دەکات.