بەهۆی رۆیشتنی ئێمباپێ پاریس پارەیەکی خەیاڵی پاشەکەوت دەکات
خەزێنەی پاریس دەبوژێتەوە
یاریگا –
بەهۆی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ، پاریس سانجێرمان پارەیەکی خەیاڵی پاشەکەوت دەکات.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ، یانەی پاریس سانجێرمان زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ پاشەکەوت دەکات.
کیلیان لە 80 ملیۆن یۆرۆی پاداشتی دڵسۆزی خۆیشبووە، جیا لەوەش بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە کارا نەکردووە، بەو دوو هۆکارە، یانە فەڕەنسییەکە زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەمێنێتەوە.
🔴🔵 Kylian Mbappé will leave as free agent but Paris Saint-Germain estimate more than €200m as money ‘saved’.
It includes one-year extension not triggered and also this season’s loyalty bonus around €80m that is not going to be paid.
❗️ PSG will reinvest on 4/5 signings. pic.twitter.com/0WxMhfCEHd
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 10, 2024
بەو هۆیە سانجێرمان دەتوانێت لە مێرکاتۆی هاوینە بە ئاسودەیی چەند گرێبەستێکی گرانبەها واژۆ بکات و پێکهاتەی تیپەکەی رێکبخاتەوە.
ئێمباپێ دوای حەوت وەرز یاریکردن بە درێسی پاریس سانجێرمان، شەوی رابردوو بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کە ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لە پاریس و یانەکە جێدەهێڵیت.
ئێمباپێ لە هاوینی 2018 بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بە درێسی یانەکەی ئێستای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 306 یاری کردووە، 255 گۆڵی کردووە و 108 گۆڵیشی درووستکردووە.