ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیارییەكان دەربارەی داهاتووی ئالفۆنسۆ دەیڤز

بایرن هەفتەیەك مۆڵەت بە دەیڤز دەدات..

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی ئالفۆنسۆ دەیڤز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی كەنەدا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی ئالفۆنسۆ دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە نزیكبوونەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە دەكرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرت، ئیدارەی یانەی بایرن میونشن ماوەی تەنیا یەك هەفتە مۆڵەت بە ئالفۆنسۆ دەیڤز دەدات، بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆی سەبارەت بە داهاتووی یەكلا بكاتەوە و بڕیاری كۆتایی خۆی بدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی یانە ئەڵمانییەكە دەیەوێت هەڵوێستی دەیڤز لە دوایین ئۆفەریان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بزانێت.

ئۆفەرەكەی بایرن میونشن بۆ ئالفۆنسۆ دەیڤز نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەتی تا ساڵی 2029 بە موچەی ساڵانەی 14 ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، نوێنەرانی یاریزانەكە نایانەوێت لە داواكەیان پاشگەز ببنەوە كە موچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەگەر یاریزانەكە ئۆفەرەكەی بایرن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی قبوڵ نەكات، ئەوا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە بازاڕدا بۆ فرۆشتن دادەنرێت، ریال مەدریدیش ئامادە نییە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات.

ئالفۆنسۆ دەیڤز

دەیڤزی 23 ساڵان لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 31 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button