ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنچیلۆتی: كاردانەوەی ئەسینسیۆم خۆشویست

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ئالاڤێس.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئالاڤێسی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 25ی خولی ئیسپانیادا.

گۆڵەكانی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ماركۆ ئەسینسیۆ لە خولەكی 63 ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 80 كەریم بێنزیما لە خولەكی 90 تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە ئەنچیلۆتی ووتی: ئێمە پێوویستمان بەوجۆرە یاریانەیە گێمی یەكەم یاریەكی سەخت بوو ، سیانەی هێرشبەر ئاستێكی نایابیان پێشكەش كرد.

هەروەها ووتیشی: كاردانەوەی ئەسینسیۆم خۆش وویست دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی.

ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە پلەی یەكەم دێت و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە سێڤییای دووەمەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button