ئیسپانیا

گرینوود لەگەڵ کامیان کەوتووەتە گفتوگۆ، بارسا یان ڕیاڵ؟ ڕۆژنامەنووسێک کۆتا زانیاریی لایە

یاریگا –

ئاستە بەرزەکەی مەیسن گرینوود لەگەڵ خیتافی سەرنجەکانی بۆ لای خۆی بردووە و، ئەوەش دەنگۆی خواستی یانە گەورەکانی زیاتر کردووە بەتایبەت دوو زلهێزەکەی ئیسپانیا.

گرینوود کە ئێستا بە خواستن لە خیتافیە، باس لەوە دەکرا چاڤی هێرناندێز بە بژاردەیەکی باشی دەبینێ بۆ هێڵی هێرشبەریی، ئەوە ناوی ڕیاڵ مەدریدیشی هاتە پاڵ وەک ڕکابەرێک بۆ هەوڵدانی گواستنەوەی.

بەڵام ڕۆژنامەنووس فابریزۆ ڕۆمانۆ شتی پێچەوانەی لایە و سەرجەم دەنگۆکانی هەر گفتوگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆمانۆ نووسیویەتی هیچ گفتوگۆیەک ڕووی نەداوە لەلایەنی گرینوودەوە نە لە مانچستەرەوە نە لەگەڵ ڕیاڵ نە بارسا.

هێرشبەرە ٢٢ ساڵانەکە، لە ١٦ یاریی خۆیدا بۆ خیتافی لە خولی ئیسپانی توانیویەتی بەشداریی لە حەوت گۆڵدا بکات.

بەڵام وا دیارە هێشتا ئێریک تین هاگ پەلەی نیە لە گەڕاندنەوەی بۆ مانچستەر. خیتافیش نرخی گواستنەوەکەیان پێ هەڵناسوڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button