ئیسپانیا

لە پێشهاتێکی نوێدا ڕیاڵ “یو تێرن”ێکی خێرا دەکات و ئاراستەکەی لە ئێمباپێ بەرەو ئەستێرەیەکی سێریائەی دەگۆڕێت!

یاریگا –

وا دیارە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە یەکجاری دەستیان لە ئامانجە لەمێژینەکەیان، کیلیان مباپێ، هەڵگرتووە وشوێنگرەوەیان دەستنیشان کردووە لە خولی ئیتاڵی.

ئەستێرەکەی پاریس سان جێرمان کە ماوەیەکی زۆرە ڕیاڵ چووەتە جەنگی بەدەستهێنانیەوە، لە کۆتا شەش مانگی گرێبەستەکەیەتی و لە ئێستاشدا ئازادە لە دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەکی دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی. بەڵام بە گوێرەی سەرچاوە جیاوزەکان، هەندێ لە ئەندامانی بۆردی شاهانەکان دەنگی دژایەتیان بەرزکردووەتەوە لە هەوڵی کڕینی مباپێ و نایانەوێت چیتر لەو نیازەدا بخولێنەوە. هەر بۆیە لە وەرچەرخانێکی خێرادا ئاراستەکەیان ڕوو بە ڤیکتۆر ئۆسیمینی ئەستێرەی ناپۆلی گۆڕیوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی Football Transfers، ئەو ئەندامە باڵایەنی مێرەنگی پێیان وایە شێوازی یاریکردنی ئۆسیمین زیاتر لەگەڵ یانەکەیان دەنگوجێت وەک لە مباپێ.

ئەستێرە نەیجیریەکە سەرەڕای کێشەکانی لەگەڵ ناپۆلی، مانگی ڕابردوو گرێبەستەکەی نوێ کردەوە. بەڵام نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی 130 ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەیش کەمتر لەسەر خەزێنەی مەدریدیەکان دەکەوێت وەک لە کیلیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button