ئینگلتەراگرنگترین

کاریگەرییەکانی کحول؛ مشتومڕ لەسەر گریلیش دەستپێدەکاتەوە

زیانی زۆری پێگەیاندووە

Yariga App

یاریگا –

لەو کاتەوەی گەیشتە ئاستە بەرزەکەی، کاروانی وەرزشی جاک گریلیش بەو شێوەیە گەشەی نەکرد کە چاوەڕوان دەکرا. لەم ساڵانەی دواییدا یاریسازە ئینگلیزییەکە لە چەندین رووداوی دەرەوەی یاریگا تێوەگلاوە کە بووەتە هۆی دروستبوونی رەخنە لەسەر شێوازی ژیان و پیشەگەرییەکەی.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی زە سەن’ـی بەریتانی، دوایین رووداو رۆژی شەممەی رابردوو لە شاری مانچێستەر روویداوە. رۆژنامەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە گریلیش لە ناوچەیەکی نێوخۆییدا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای دوای نیوەڕۆ بینراوە کە وا دەرکەوتووە خەوتبێت و باس لەوە دەکرێت لە دۆخی سەرخۆشیدا بووە. شایەتحاڵەکان دەڵێن ئەو دەوروبەری کاتژمێر 4:30ــ دوای نیوەڕۆ گەیشتووە و نزیکەی کاتژمێرێک دواتر لەو شوێنەکەدا خەوی لێکەوتووە.

شایەتحاڵێک رایگەیاندووە: “هاوڕێکانی هەوڵیان دەدا خەبەری بکەنەوە. کحول زۆر کاری لێکردبوو.”


گریلیش کە لە رابردوو وەکوو گرێبەستێکی گەورە و سەرەکی بۆ مانچستەر سیتی لە ژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا هەژمار دەکرا، ئێستا بە شێوەی خواستن لە یانەی ئێڤەرتن یاری دەکات. یاریزانەکە لە مانگی کانوونی دووەمەوە بەهۆی پێکانەوە یاریی نەکردووە و راپۆرتەکان لە ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەی چاکبوونەوەکەشی بووەتە جێگەی نیگەرانی.

بێئومێدییەکی زۆر لە ئینگلتەرا دروست بووە بەهۆی ئەوەی گریلیش ئێستا نە لە نێو یاریگا و نە لە دەرەوەی یاریگا باشترین ئاستی خۆی نیشان نادات، لە کاتێکدا گومانەکان دەربارەی رەفتارەکانی دوایی و جێگیریی ئاستی بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button