
یاریگا –
ڤیتالی میكۆلینكۆ، بەرگریكاری ئۆكراینی یانەی ئێڤەرتنی ئینگلیزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە.
میكۆلینكۆ لە زستانی 2021 لە ریزەكانی دینامۆ كیێڤ بە بەهای 23.5 پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.
Vitalii Mykolenko has signed a new three-year Everton contract to commit his future to the Club until the end of June 2029. ✍️
— Everton (@Everton) June 8, 2026
هەژماری فەرمی ئێڤەرتن لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤیتالی میكۆلینكۆی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە و تاوەكوو 2029 راگەیاند.
بەرگریكارە 27 ساڵانەكە لەگەڵ ئێڤەرتن بەشداری 158 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.



