
یاریگا –
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئێڤەرتن لە پرێمەرلیگ، گواردیۆلا بۆ پرسیاری رۆژنامەنووسێک وەڵامێکی سەیر دەداتەوە.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچستەر سیتی رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی لە یارییەکی لیگ وەنی ئینگلتەرا، لە نێوان ستۆکپۆرت کاونتی و پۆرت ڤەیل هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بەهۆی ئەوەی لە هەمان کاتدا یارییە گەورەکەی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن بەڕێوەدەچوو.
پێپ لە روونکردنەوەکەی بۆ بابەتەکە گوتی:
رۆژی پێشتر، سەیری خشتەی یارییەکانم کرد، پی ئێس جی بەرامبەر بایرن و گوتم؛ چ یارییەکی خراپە! راهێنەرەکان باش نین، لویس و ڤینی. بەراستی خراپن و یاریزانەکانیش زۆر خراپن! بۆیە بڕیارمدا بڕۆم. من ئاشقی تۆپی پێی ئینگلیزیم و چووم بۆ سەیرکدنی ستۆکپۆرت.
پێپ ئەم قسانەی بە شێوەیەکی تەنزئامێز وەکوو جۆرێک لە گاڵتەکردن.
Pep Guardiola on why he went to the Stockport game: “I saw PSG v Bayern Munich and said, what a disaster game. Managers are not good, Luis, Vinny. Really, really shit, shit players” 😂🤣 pic.twitter.com/YzpHGuqXXy
— BeanymanSports (@BeanymanSports) May 1, 2026
یاریی گەڕانەوە لەدەست نادات
دوای ئەوەی بە جدیتر قسەی کرد، گواردیۆلا ئاشکرای کرد کە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ستۆکپۆرتەوە، سەیری یاریی پاریس و بایرنی کردووە، دووپاتیشی کردەوە کە بۆ یاریی گەڕانەوە لە چوارشەممەی داهاتوو لە ئالیانز ئارێنا، لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆن دەبێت.
گواردیۆلا کە هەوادارێکی سەرسەختی تۆپی پێی هێرشبەرییە، ستایشی شێوازە کراوە و هێرشبەرییەکەی یاریی پاریس و بایرنی کرد، بەڵام لە بەراوردکردنی لەگەڵ یارییە پێشکۆتاییەکەی دیکە لە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئارسیناڵ خۆی بەدوور گرت.
لەو بارەیەوە گواردیۆلا گوتی:
ئاساییە، تۆپی پێ هەر ئەوەیە. یارییەکی باش بوو و یارییەکەی رۆژی دواتریش، بە شێوازێکی جیاواز، ئەویش یارییەکی باش بوو.
ئەم لێدوانانەی پێپ لە کاتێکدایە کە تیمەکەی ئامادەکاریی گەشتە چارەنووسازەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێڤەرتن، لە ململانێیەکی تووندی بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ لەگەڵ ئارسیناڵ دەکات.



