ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئێڤەرتن V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە دێربی مێرسیساید ئێڤەرتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بەكاتی هەولێر ئێڤەرتن لە یاریگای هێل دێكینسنی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئێڤەرتن لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی كورسییەكی پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكانی وەرزی داهاتوو دەدات.

لە كۆی 32 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و11 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول كورسییەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووی دەوێت و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات.

لەم وەرزەدا لە كۆی 32 یاریی 15 یاریی براوە بووە حەفت یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئێڤەرتن بە بێ جاک گرێلیش و كارلۆس ئالكاراز رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لیڤەرپوول بە بێ هوگۆ ئێكیتیكی، ئالیسن، جۆ گۆمێز، برادلی، ئیندۆ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی ئێڤەرتن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڤەرتن

پیكفۆرد

ئۆبرەین، تاركۆوسكی، برانسوەیت، میكۆڵینكۆ

گێی، گارنەر

مەكنێل، هۆڵ، ئێندیای

بیتۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

مامارداشڤیڵی

فریمپۆنگ، ڤان دایک، كۆناتێ، رۆبێرتسن

خراڤنبێرخ، جۆنس

سەڵاح، سۆبۆسلای، نگۆموا

ئیزاک

بابەتی زیاتر

Back to top button