ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول شوێنگرەوەی سڵۆت دەستنیشاندەکات

راهێنەری داهاتووی لیڤەرپوول ئیسپانییە

Yariga App

یاریگا –

ئاندۆنی ئیراولا بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دوای ئەوەی ئاڕنە سڵۆت لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئاندۆنی ئیراولا بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بەڵام سێباستیان هۆنێس، راهێنەری شتوتگارت و پیێر ساگی، راهێنەری لانس دوو بژاردەی دیکەن لە بەردەست رێدزدا.

ئیراولا یەکشەممەی رابردوو کۆتا یاریی خۆی وەکوو راهێنەری بۆرنمس بەڕێکرد و 1-1 لەگەڵ نۆتینگهام یەکسانبوو، پلەی شەشەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا و یانەکەی گەیاندە لیڤەرپوول، ئیراولا پێشتر لەگەڵ ریچارد هیوز، بەڕێوبەری وەرزشی لیڤەرپوول کاری کردووە و پەیوەندیەکی پتەو لەنێوانیان هەیە.

ئیراولا لەوەتەی ماگی رابردووەوە جێهێشتنی بۆرنمسی راگەیاندووە بووەتە جێگای بایەخی چەند یانەیە، کریستاڵ پاڵاسیش بەهۆی رۆیشتنی ئۆلڤەر گلاسنەر هەوڵی گواستنەوەی ئەو راهێنەرە دەدات.

هەروەها چێڵسی و مانچێستەر یونایتدیش ناویان بەو راهێنەرە بەسترابووەوە، بەڵام بلوز چابی ئاڵۆنسۆی گواستنەوە و شەیتانە سوورەکانیش گرێبەستی مایکڵ کاریکیان درێژکردەوە.

بۆرنمس لە 14ـی نیسان رۆیشتنی ئیراولای راگەیاند و مارکۆ رۆز. راهێنەری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند شوێنی راهێنەرە ئیسپانییەکە دەگرێتەوە.

ئیراولا لە هاوینی 2023 رایۆ ڤایێکانۆی جێهێشت و بە گرێبەستێکی دوو وەرزە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد، ئیراولا لە 127 یاریی سەرپەرشتی بۆرنمسی کردووە، 48 یاریی بردووەتەوە، 38 یاریی یەکسانبووە و 41 یاریی دۆڕاندووە.

فەرمی؛ لیڤەرپوول دوورخستنەوەی سڵۆتی راگەیاند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button