فرانسێسکۆ ئاچێربی لە سێریا ئەی دەمێنێتەوە

یاریگا –
فرانسێسکۆ ئاچێربی، بەرگریکاری پێشووی ئینتەر میلان پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی سێریا ئەی دەکات.
نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، ساسۆلۆو ئۆفەرێکی بۆ ماوەی یەک وەرز و تاوەکوو هاوینی 2027 و لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2028 پێشکەشی فرانسێسکۆ ئاچێربی، بەرگریکاری ئیتاڵی کردووە و دەیەوێت بەخۆڕایی ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
🚨 Excl. – #Sassuolo have offered a contract until 2027 + option for 2028 to the centre-back Francesco #Acerbi to try to sign him as s free agent. #transfers
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 19, 2026
ئاچێربی لە هاوینی 2022 لازیۆی جێهێشت و بە 4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر بەسەرچوو، وەکوو یاریزانێکی ئازاد یانەکەی جێهێشت.
ئاچێربی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 139 یاریی بۆ ئینتەر میلان کردووە، 5 گۆڵی کردووە و دوو نازناوی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.
بەرگریکارە 38 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی پاڤیا، رێجینا، گێنوا، کیێڤۆ ڤیرۆنا، ئەیسی میلان، ساسوۆلۆ، لازیۆ و ئینتەر میلان کردووە.



