گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

پێویستم بە یارمەتییە، دۆناڵد ترەمپ؛ کێشەکانی کاپدێڤییا چارەسەر دەبن بۆ سەیری یاریی کۆتایی مۆندیال گەشت دەکات

کێشە لە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ مۆڵەتی گەشتکردن هەبوو

Yariga App

یاریگا –

بەرگریکاری پێشووی نێودەوڵەتیی ئیسپانیا رۆژی هەینی پاش رووبەڕووبوونەوەی کێشە لەگەڵ مۆڵەتی گەشتەکەیدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای یارمەتیی کردبوو.

بەرگریکاری پێشووی ئیسپانیا خوان کاپدێڤییا، کە ئەندامێکی تیمی براوەی مۆندیالی 2010ـی وڵاتەکە بوو لە ئەفریقای باشوور، کێشەی ESTA (سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ مۆڵەتی گەشتکردن)ـی خۆی چارەسەر کردووە و ئێستا لەگەڵ مارکۆس سێنا، کە پێکەوە یۆرۆی 2008ـیان بردبووەوە، گەشت دەکات بۆ نیویۆرک تاوەکوو ئامادەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لەنێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین بێت.

بەگوێرەی وێنەیەک کە ئەم یەکشەممەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X لەلایەن کۆمەڵەی وەرزشوانە نێودەوڵەتییەکانی ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە، بەرگریکاری چەپی پێشووی یانەکانی ئیسپانیۆل، ئاتلێتیکۆ مەدرید و دیپۆرتیڤۆ، لەگەڵ سێنا خەریکی سەرکەوتن بوون بۆ نێو فڕۆکەی بەرەو نیویۆرک.


کاپدێڤییا رۆژی هەیینی دوای رەتکردنەوەی مۆڵەتی گەشتەکەی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای یارمەتیی کردبوو. کاپدێڤییا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نوسیبووی:

ئێستا پێیان گوتم کە ناتوانم لەگەڵ منداڵەکانمدا بۆ یاریی کۆتایی گەشت بکەم، چونکە ESTAـەکەم رەتکراوەتەوە.


ئەم لەدایکبووەی تارێگا (لێیدا) بانگهێشتنامەیەکی فیدراسیۆنی شاهانەی تۆپی پێی ئیسانیای قبووڵ کردبوو بۆ ئامادەبوون لە یاریی کۆتاییدا لەگەڵ ئەندامانی تیمی مێژوویی براوەی مۆندیالی 2010ـی ئیسپانیا. ئەو نوسیوویشیەتی:

ناتوانم بڕوا بکەم کە رێگام پێنادەن بچمە نێو ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە… و ساتێکی ئاوام لەدەست بچێت لەگەڵ منداڵەکانمدا، کە هاوشێوەی من تۆپی پێیان خۆش دەوێت. ئەگەر هەر کەسێک دەزانێت چۆن ئەمە چارەسەر دەکرێت، بۆ هەمیشە سوپاسگوزاری دەبم.

کاپدێڤییا پەیامەکەی بەمە دەست پێ کردبوو: “پێویستم بە یارمەتییە، دۆناڵد ترەمپ.”

ئەم کەیسە بە خێرایی سەرنجێکی بەرفراوانی راکێشا، کە وای لە چێشتلێنەری بەناوبانگ خۆسێ ئاندرێس، دامەزرێنەری رێکخراوی ناحکومیی World Central Kitchen و یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییە ئیسپانییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کرد، بە ئاشکرا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بکات یارمەتیی کاپدێڤییا بدەن.

خۆسێ ئاندرێس بە شێوەیەکی راستەوخۆ تاگی دۆناڵد ترەمپ، وەزیری دەرەوە مارکۆ رۆبیۆ و فیفای لە پەیامەکەیدا کردووە:

تکایە دەتوانن یارمەتیی کاپدێڤییا بدەن، کە پاڵەوانێکی مۆندیالە، تاوەکوو بگاتە یاریی کۆتایی؟ سوپاس!

بابەتی زیاتر

Back to top button