ئیسپانیائینگلتەرا

ڕیاڵ یاریزانێکی مان سیتی دەوێت… چوار ساڵە لە سیتیە و ئێستا بە خواستن لە ئیسپانیایە

یاریگا –

وا دیارە ریاڵ مەدرید دەست هەڵناگرێت لە ڕاوکردنی یاریزانەکانی پیپ گواردیۆلا و ئەم جارە جگە لە ئێرلینگ هالاند، ئامانجێکی تریان لە سیتیزنس دەستنیشان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، شاهانەکان چاویان لە گواستنەوەی یان کوتۆی بەرگریکاری لای ڕاستە.

یاریزانە بەرازیلییەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کۆرتیبای وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە ڕیزەکانی مان سیتی بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی بە بڕی ٥.٥ ملیۆن پاوەند. بەڵام لەو کاتەوە هیچ یاریەکی بە درێسی تیمی یەکەمەوە ئەنجام نەداوە و بەردەوام بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە. یەکەم جار بۆ جیرۆنا، پاشان بۆ براخا و، لە ٢٠٢٢ لە جیرۆنا ماوەتەوە هەر بە خواستن.

کوتۆ لەگەڵ ئەسپە ڕەشەکەی ئەم وەرزەی لالیگا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی دەزانن بۆ پێگەکەی دانی کارڤاخال. بە جۆرێک، لەم وەرزەدا یاریزانە ٢١ ساڵانەکە توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات و شەش گۆڵیش دروست بکات بۆ تیمە سەرسوڕهێنەرەکەی میشێل کە لە ئێستادا پێشەنگی لالیگان.

ئاستە بەرزەکەی کوتۆ بە جۆرێک بوو لەم وەرزەدا کە ڕاهێنەری پێشووی بەرازیلی ناچار کرد بانگ‌هێشتی ڕیزەکانی سامبای بکاتەوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنەکان.

کوتۆ بە درێسی جیرۆناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button